Accessibility links

بێلاڕوس دەڵێت مەشقە سەربازییە هاوبەشەکان لەگەڵ ڕوسیادا لە 10- 20 ی مانگی دوودا دەبێت


وەزارەتی بەرگری بێلاڕوس ڕایگەیاند مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی بێلاڕوس و ڕوسیا لە 10 ی مانگی دووەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 20 ی مانگ بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە بێلاڕوس ڕایگەیاند هێزەکانی ڕوسیا بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازیی هاوبەش گەیشتوونەتە بێلاڕوس، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا.

ئەم مەشقە سەربازییەی هێزەکانی ڕوسیا و بێلاڕوس لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا زیاتر بوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕوسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، بەم کارەشی ئەمەریکا و ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کردووە و لەوە دەترسن مۆسکۆ پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕابەری بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ وتی مەشقە سەربازییەکان پێویستن بەهۆی ئەوەوە کە ئۆکرانیا هێزەکانی لەسەر سنووری بێلاڕوس زیادکردووە.

وتیشی پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک زیاتر لە 30,000 سەربازییان لەنزیک سنوورەکانی بێلاڕوس جێگیرکردووە.

لوکاشینکۆ وتی " ئەمانە مەشقێکی ئاسایی دەبن بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێزانە : هێزەکانی ڕۆژئاوا ( وڵاتانی باڵتیک و پۆڵەندا ) ، لە باشووریشەوە ( هێزەکانی ئۆکرانیا )."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG