Accessibility links

ڕووسیا هاتنی 43 کەنەدی بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات

وەکو وەڵامێک بۆ سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ، ڕووسیا سزای بەسەر 43 هاوڵاتی کەنەدیدا سەپاند، هاتنیانی بۆ ناو ڕووسیا قەدەغە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لیستی ناوی ئەو کەنەدییانەی بڵاوکردەوە کە سزا نوێیەکە دەیانگرێتەوە، هەریەک لە سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای لیبڕاڵی کەنەدا سوزان کۆوان و فەرمانڕەوای پێشووی بانکی ئینگلاند و بانکی کەنەدا مارک کارنییان تێدایە.

لە مانگی چواردا ڕووسیا گەشتی 61 بەرپرس و ڕۆژنامەنووسی کەنەدی بۆ ڕووسیا قەدەغەکرد. گەشتی دەیان سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس و خاوەن کارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای بۆ وڵاتەکە قەدەغە کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG