بەپێی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی فەڕمی زانیارییە یاساییەکان، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن یاسایەکی پەسەند کرد تیایدا غەرامەی ئەو ڕوسییانە دەکات کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و لەسەر ئینتەرنێت سوکایەتی بە دەوڵەت دەکەن.
ڕەخنەگران دژایەتی ئەم یاسایە دەکەن و بە شتێکی باشی نازانن، بەڵام کاربەدەستانی ڕوسی دەڵێن ئەم ڕێوشوێنە نوێیانە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاپۆرتی هەواڵیی ناڕاست و سوکایەتیکردن بە دەوڵەت لەسەر ئینتەرنێت.
یاساکە ڕێگە بە کاربەدەستان دەدات تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان سنووردار بکەن ئەگەر ئەو تۆڕانە لەگەڵ یاساکەدا یەک نەگرنەوە و دەشتوانن ئەو زانیاریانەی سەر ماڵپەڕەکان بسڕنەوە کە دەوڵەت بە ناڕاستیان دەزانێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز