Accessibility links

ڕووسیا هاتنی سەرۆک بایدن و سەرۆک وەزیری کەنەدا بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

ڕووسیا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەمەریکای خستۆتە " لیستی ڕاگرتنەوە " کە چیتر ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ڕووسیاوە.

لەگەڵ سەرۆک بایدندا، ئەو بەرپرسانەی دیکەی ئەمەریکا کە خراونەتە لیستەکەوە بریتین لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ویلیام بێڕنس و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هیلاری کلینتن.

ئەم قەدەغەکردنە وەڵامێکە بۆ ئەو سزایانەی کە ئەمەریکا سەپاندوونی بەسەر بەرپرسانی ڕووسیادا. دواتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆشیان خستۆتە لیستەکەوە.

ئەم ڕێوشوێنانەی ڕووسیا زیاتر سیمبولین، لەکاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی پەیوەندییە فەڕمییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا دەپارێزێت و ئەگەر پێویست بکات ئەوا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی گفتوگۆ ئاست بەرزەکان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خراونەتە لیستەکەوە ئەنجام بدرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG