Accessibility links

لە خۆپیشاندانێکی دژی حکومەتدا لە مۆسکۆ سەدان کەس دەستگیرکران


سەدان خۆپیشاندەر لە میانەی خۆپیشاندانەکەیاندا دژی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە مۆسکۆ دەستگیرکران.

بەپێی ئۆ ڤی دی- ئینفۆ کە چاودێری دەستگیرکردنەکانی خۆپیشاندەران دەکات،هەتا کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕوسیا 360 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون. پۆلیسی مۆسکۆ 260 کەسی لە مۆسکۆ دەستگیرکردووە.

ئاژانسی هەواڵی تاس وتی زۆربەی خۆپیشاندەرەکانی مۆسکۆ چەقۆیان پێبووە.

باوەڕوایە خۆپیشاندەرەکان پەیوەندییان هەبێت بە سیاسەتمەدار و ڕەخنەگر لە کرێملین ڤیاچیسلاڤ ماڵتسیڤ و "جووڵانەوەی ئامادەکاری تۆپهاوێژەکە "یەوە، ئەمەش جووڵانەوەیەکە کە بە توندڕەو ڕاگەیاندراون و لە ڕوسیا قەدەغە کراون.

ماڵتسێڤ کە بۆ خۆی لە ڕوسیا دوورکەوتۆتەوە و لە یوتوب وتی ڕوسیا لەم کۆتایی هەفتەیەدا بەنیازی شۆڕشێکە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG