Accessibility links

لیژنەیەکی سەربازیی هاوبەشی ڕوسیا و کۆریای باکوور یەکەمین کۆبوونەوەیان لە پیۆنگیانگ ئەنجام دەدەن


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری سیاسەتمەدارانی ڕوسەوە بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی بەرگری بەشداری دەکەن لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازیی هاوبەشی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکووردا لە پیۆنگیانگ.

باڵیۆزخانەی روسیا لە پیۆنگیانگ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکە ساز دەکرێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەکەی دوو وڵاتەکە دەکەن کە لەساڵی 2015 دا واژۆ کراوە و سەبارەت بە ڕێگە پێنەدانە بە چالاکییە سەربازییە مەترسیدارەکان.

بەرپرسێکی باڵیۆزخانەکە بە دەزگای هەواڵی ڕوسیای وت شاندە ڕووسیەکە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتوونەتە پیۆنگیانگ و هەتاوەکو ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لەوێ دەمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG