نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ڕێک ڕۆژی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ی ساڵی دوو هه‌زار و یه‌ک توندڕه‌وانی ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه بن لادن، هێرشیان کرده سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا. ئه‌و هێرشانه ئه‌مریکای برده شه‌ڕێکه‌وه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه بۆ نمونه له ئه‌فغانستاندا.
زۆرێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و هێرشانه‌ی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ، جۆره هێرش و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی ئێجگار نوێ بوون له جیهاندا نه‌ک هه‌ر ته‌نها له ڕوانگه‌ی ئاستی ئه‌و هێرشانه‌وه ، به‌ڵكو له‌و ئامانجانه‌شدا که هه‌یبووه.
هه‌ر له‌م ڕوانگانه‌شه‌وه چاودێران پێیان وایه که له پاش ئه‌و هێرشانه‌وه ، زۆر ئه‌سته‌مه جیهان بگه‌ڕێته‌وه پێش دۆزی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ری ساڵی دوو هه‌زار و یه‌ک.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆک بوش ستراتیژیه‌تێکی نوێی دانا بۆ له‌ناوبردن و تێکشکاندنی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده.
جیهانی پاش یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ، وڵاتانی جیهانی برد به‌ره‌و ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێک به پێی هه‌ل و مه‌رجی خۆی یاسای نوێ به ناوی دژه تێرۆر دابڕێژێت و په‌رله‌مانه‌کانیشیان په‌سه‌ندی بکه‌ن.
ئه‌م یاسایانه به تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژئاوادا مشت و مڕێکی زۆری لێکه‌وته‌وه ، ئه‌و مشت و مڕانه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی سنوردار کردنی ئازادیه‌کانی تاکه که‌س و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بوون.
له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و حه‌سه‌ن یاسین ، شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌کات .
موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج:
له‌مڕۆدا خواست و مه‌به‌ست نییه تا جیهان بگه‌ڕێته‌وه پێش دۆزی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر.
حه‌سه‌ن یاسین:
له پاش نۆ ساڵ له هێرشه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ، ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و به پێی ئه‌و ناوچانه‌ی لێین له هه‌ڵکشان و داکشاندایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 16:49 خوله‌که.