Accessibility links

مێزگردێـک ده‌رباره‌ی خوێند له‌ زانکۆ و کۆلێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ قوتابیانی بیانی


دوو خوێندکاری بیانی که‌ ده‌سـتیان به‌ خوێندن‌ له‌ زانکۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌
دوو خوێندکاری بیانی که‌ ده‌سـتیان به‌ خوێندن‌ له‌ زانکۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌

ساڵانه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار قوتابی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ ڕوو ده‌که‌نه‌ زانکۆ و کۆلێژه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ خوێندن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاسـتی به‌رزی زانسـت و ته‌کنه‌لۆژی تیایاندا.

هه‌ر قوتابیـیه‌کی بیانی نیازی هه‌بێت له‌ ئه‌مه‌ریکادا بخوێنێت پـێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تادا ڕه‌زامه‌ندی زانکۆیه‌ک یان کۆلێژێـک به‌ده‌ستبهێنێت تا لێی بخوێنێت. پاشـان به‌ده‌سـتهێنانی ڤیزا بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێـگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ وڵاته‌که‌ی. هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکات که‌ خوێندن له‌ زانکۆ و کۆلێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ پاره‌یه‌ و له‌ زانکۆیه‌ک بۆ زانکۆیه‌کی دیکه‌ جیاوازه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌کرێت که‌ ئاستی توانای زانستی قوتابی و زمانه‌ ئینگلیزیـیه‌که‌ی ڕۆڵێـکی گرنگی ده‌بێت له‌ وه‌رگرتن و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی خوێندن.

هاوکارمان شـایان پاشـا مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسـۆر له‌ زانکۆی تێنسی سته‌یت.
دکتۆر به‌ختیار که‌ریم، پـرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ زانکۆی جۆنس هاپـکنز.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG