Accessibility links

ڕۆحانی: ئەمەریکا ئەو هەلەی لەدەستدا سزاکانی سەر ئێران لاببات لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئەمەریکا هەلێکی مێژوویی لەدەستدا بۆ لابردنی سزاکانی سەر وڵاتەکە لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، وتیشی سەرەڕای سزاکان، هەوڵەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆسپی نەهاتۆتەبەردەم.

ڕۆحانی وتی " هەلێکی مەزن بوو بۆ ئەمەریکیەکان کە داوای لێبووردن بکەن و سزا نادادپەروەرەکانی سەر ئێران لاببەن."

وتیشی " سزاکان شکستیان هێنا لەوەی کۆسپ بخەنە بەردەم هەوڵەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا."

ڕۆژی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ باسی لە ئەگەری ئەوە کرد ئەمەریکا بیر لە کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و وڵاتەکانی دیکە بکاتەوە بەمەبەستی ئەوەی یارمەتییان بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەرجەستەی نەدا لەسەر ئەوەی پلان هەبێت بۆ کەمکردنەوەی سزاکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG