Accessibility links

ڕاوێژکارێکی پـێشووی سەرۆک ترامپ دەستگیردەکرێت


دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ڕاوێژکارێکی پـێشووی سەرۆک ترامپی دەستگیرکرد بە تۆمەتی گەواهیدانی درۆ و کارکردنە سەر گەواهیدەران و دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم لێکۆڵینەوەی دەزگاکانی حکومەت.

ئەندامانی دەزگای FBIئەمڕۆ هەینی لە کاژمێر 6 ی بەیانی، ڕۆجەر ستۆن، ڕاوێژکاری پـێشوو و دۆستی سەرۆک ترامپیان لە ماڵەکەی دەستگیرکرد لە شاری فۆرت لادەردێلی ویلایەتی فلۆریدا.

ئۆفیسی ڕۆبەرت مۆلەر لێکۆڵەری تایبەت لە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕایگەیاند ڕۆجەر ستۆنی تەمەن 66 ساڵ کە ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ بوو لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا 7 تۆمەتی ئاڕاستەکراوە.

بەپـێی یەک لە تۆمەتەکان، ڕۆجەر تاوانبارکراوە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ جولیان ئاسانگ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیس، ئەوەی دەیان هەزار ئیمەیڵی دزراوی دیموکراتەکانی بڵاوکردەوە و ئاکامی خراپی هەبوو بەسەر هێلەری کلنتن ڕکابەری دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا.

بڕیارە ئەمڕۆ لە کاژمێر 11 ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ببرێتە بەردەم دادوەری دادگای فیدراڵی لە شاری فۆرت لادەردێل.

XS
SM
MD
LG