Accessibility links

سوپای عێراق: کەوتنەخوارەوەی کۆمەڵێک موشەک لەنزیک هێزەکانی ئەمەریکاوە لە عێراق


سوپای عێراق و بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتەکە وتیان کۆمەڵێک موشەک لەنزیک هێزەکانی ئەمەریکا و بەڵێندەرەکانیەوە لە عێراق کەوتوونەتە خوارەوە، لەو شوێنانەش کە موشەکەکانی لێکەوتوونەتە خوارەوە بنکەی ئاسمانی باکووری بەغدا و بنکەی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بوون.

سوپای عێراق ئاماژەی بەوەدا لانی کەم سێ موشەک لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەتە خوارەوە کە لەوێ بەڵێندەرانی ئەمەریکی تیادان.

بەرپرسانی ئاسایشی عێراق بە ڕۆیتەرزیان وت دوای ماوەیەکی کەم لە کەوتنەخوارەوەی موشەکەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد، لانی کەم موشەکێک لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لە بنکەیەکی سەربازی کەوتۆتە خوارەوە کە فڕۆکە ئەمەریکییەکان بەکاریدەهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG