Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل: هەڵدانی دوو موشەک لە لوبنانەوە بۆ سەر ئیسڕائیل


سوپای ئیسڕائیل وتی دوو موشەک لە لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسڕائیل هەڵدراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددییان لێنەکەوتۆتەوە، ئاماژەشی بەوەدا بە تۆپهاوێژ وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی بەرگری ئاسمانی ئیسڕائیل یەکێک لە موشەکەکانی خستۆتە خوارەوە و موشەکەکەی دیکەش لە ناوچەیەکی کراوەدا کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2006 دا ئیسڕائیل جەنگێکی دژی حیزبوڵا هەڵگیرساند کە دەسەڵاتێکی زۆری لە باشووری لوبناندا هەیە و خاوەنی موشەکی پێشکەوتووە.

هەروەها پێشتریش گروپە چەکدارییە بچووکە فەڵەستینیەکانیش لە لوبنان هەندێک جار تەقەیان بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG