Accessibility links

ڕوانگەی سوری: لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵێک موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ئەمەریکا کراون


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران موشەکیان بە ئاڕاستەی بنکەیەکی ئەمەریکا هەڵداوە لە کێڵگەی نەوتی ئەل عومەری ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ئەم پەرەسەندنە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا وتی بەرپەرچی هێرشێکی موشەکیان داوەتەوە کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکای بە ناوی " گوندی سەوز " ەوە کردۆتە ئامانج، لە ناوچەی دێر ئەلزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری شەڕی ناو سوریا دەکات وتی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە کە بە هەمان شێوە لە دێر ئەلزور بووە، لانی کەم سێ موشەکی تیادا بەکارهاتووە لە ئەل عومەر.

وتیشی یەکێکیان لە شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی هێڵیکۆپتەر کەوتۆتە خوارەوە، دوو موشەکەکەی دیکەش لە شوێنێکی کراوەدا کەوتوونەتە خوارەوە.

ڕوانگەی سوری وتی ئەو گروپە چەکدارییانەی سەر بە ئێران کە لە دێر ئەلزور چالاکن هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

وتیشی لە وەڵامدا هێزەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی شوێنی هەڵدانی موشەکەکەیان کردووە لە دەرەوەی شارۆچکەی ئەل مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوریا لە ئەل مەیادیندا چالاکن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG