وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس دەڵێت ئەمەریکا بە ستراتیژیە نوێیەکەی بۆ ئەفغانستان لەدژی تیرۆریستانی تاڵیبان لە جەنگی ئەفغانستاندا کٶڵ نادات.
ماتیس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەفغانستان وتی " بە ستراتییژیە نوێیەکەمانەوە دەتوانین زیاتر پشتیوانی لە ئەفغانستان بکەین کاتێک هێزەکانتان دژی تیرۆریستان دەوەستنەوە، ئێمە ئەفغانستان بەجێ ناهێڵین بۆ دوژمنێک کە دەیەوێت بە کوشتن و بڕین بگاتە دەسەڵات."
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی گەیشتە ئەفغانستان، هێرشێک بە هاوەن کرایە سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و جەند کەسێکی دیکە برینداربوون. تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و وتی هێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەکەی ماتیس بووە، هەروەها ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ.
لە کاتی هێرشەکەدا ماتیس نزیکی فڕۆکەخانەکە نەبووە.
کابوڵ دووەم شوێن بوو دوای هیندستان لە گەشتەکەی ماتیسدا بۆ باشووری ئاسیا.
لەماوەی سەردانەکەیدا بۆ هیندستان، ماتیس هەوڵەکانی هیندستانی بەرز نرخاند لە ئەفغانستان و پێشوازی لە هەوڵی زیاتر کرد بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و جێگیری و ئاسایش لە ئەفغانستاندا.
ماتیس و هاوتا هیندییەکەی وەزیری بەرگری هیندستان نیرمالا سیتارامان بەڵێنیاندا بۆ پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوانیان لە کابوڵ، هەرچەندە نیرمالا ئەگەری ناردنی هێزی هیندی بۆ ئەفغانستان لابرد.
سەرچاوە/ VOA