سه‌رکرده‌ی له‌شکریی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهی داوه به که‌شتیه فڕۆکه هه‌ڵگره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌نداوی فارس.
ژه‌نه‌راڵ عه‌تا ساڵحی گوتویه‌تی "با که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌وانه‌ی به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێپه‌ڕین و چوون بۆ که‌نداوی عومان لێره‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه".
جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێرانیه‌کان مانۆڕێکی تری ئێرانه و له ناوچه‌که ده‌یدات و مانۆڕێکه لاواز و کزتریشه له‌و مانۆڕه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له باشوری ئێران ده‌یکرد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕه‌زا که‌عبی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێران هه‌ست به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره ده‌کات، بۆیه ده‌خوازێت ده‌ستپێشخه‌ری خۆی بکات و پێشی ناخۆش نییه شه‌ڕێکی ناوچه‌یی بکات تا قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خۆی دووربخاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.