Accessibility links

ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە کۆماریـیەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا


Republican presidential candidates, from left, John Kasich, Mike Huckabee, Jeb Bush, Marco Rubio, Donald Trump, Ben Carson, Carly Fiorina, Ted Cruz, Chris Christie, and Rand Paul take the stage during the CNBC Republican presidential debate at the University of Colorado, Wednesday, Oct. 28, 2015, in Boulder, Colo.
Republican presidential candidates, from left, John Kasich, Mike Huckabee, Jeb Bush, Marco Rubio, Donald Trump, Ben Carson, Carly Fiorina, Ted Cruz, Chris Christie, and Rand Paul take the stage during the CNBC Republican presidential debate at the University of Colorado, Wednesday, Oct. 28, 2015, in Boulder, Colo.

دە کەسایەتی کۆماری کە هەر یەکەیان خوازیارە بـبێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ، شەوی چوارشەممە بەشداریـیان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کرد و لە لایەن کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNBC پەخشکرا.

کەسایەتیـیەکانیش بریتی بوون لە (جان کەیسک فەرمانڕەوای ویلایەتی ئۆهایۆ، مایک هەکەبی فەرمانڕەوای پـێشووی ویلایەتی ئەرکەنساس، جێب بوش فەرمان ڕەوای پـێشووی فلۆریدا، سیناتۆر مارکۆ ڕوبیۆ، دۆناڵد ترەمپ کاردار، بێن کارسۆن پـزیشکی نەشتەرگەری مێشک، خانم کارلی فیۆرینا کاردار، سیناتۆر تێد کروز، کرس کرستی فەرمانڕەوای نیوجێرزی، سیناتۆر ڕاند پۆڵ)

لە ڕووبەڕوووبوونەوەکەدا جان کەیسک گوتی " خەڵکینە، ئێمە ناکرێت کەسێـک هەڵبژێرین کە نەزانێت چۆن کارەکەی بکات. دەبێت کەسێـک هەڵبژێرن کە شارەزایی هەبێت."

ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونی دۆناڵد ترەمپ کە لە وەڵامدا گوتی ئەمە زۆر باش بوو و دەیگوت هەرگیز هێرش ناکاتە سەر کەس کەچی زۆر بە ناشرینانە هێرشی کرد.

پاشان جێب بوش ڕەخنەی لە سیناتۆر مارکۆ ڕوبیۆ گرت لەسەر ئەوەی کەم بەشداری دەنگدانەکانی نێو کۆنگرێس دەکات. گوتی مارکۆ تۆ وەکو فەڕەنسیـیەکان کاردەکەیت کە تەنها سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

سیناتۆر مارکۆش لە وەڵامدا گوتی من بیرم نایەت هەرگیز ناڕەزایی لەو شێوەیەت بەرامبەر سیناتۆر جان مەککەین دەربڕیبێت. تەنیا هۆکارێـک کە تۆ ئێسـتا ئەو قسانە دەکەیت، ئەوەیە هەردووکمان بۆ هەمان پـۆست پـێشبڕکێ دەکەین، وە کەسێـکیش تۆی هێناوەتە ئەو بڕوایەی هێرش بکەیتە سەر من لە سوودی تۆ دەبێت.

بێن کارسۆن کە لە چەند ڕا وەرگرتنێـکی گشـتی ئەم دوایـیانە خەڵکێـکی زۆر پشـتیوانیان لێکردووە، گوتی هێرش ناکاتە سەر هیچ کامێـکیان، چونکە بڕوای بەو گوتەیەی دۆناڵد ڕێگەنە کە گوتویەتی "هێرش مەکەرە سەر هیچ کۆماریـیەک."

پاشان ئەم پزیشکە ناودارەی ئەمەریکا زۆر بە هێمنی لە بارەی بەرنامە ئابوریـیەکانی بۆ وڵاتەکە خستە ڕوو، بە تایبەتی لە چۆنێتی لێ سەندنی باج. دەڵێت با ڕێژەی 15% ی داهات جێگیربکرێت بۆ هەموو ئەمەریکایـیەکان.

جان کەیسک لای خۆیەوە ڕەخنەی لە بەرنامە ئابوریـیەکەی بێن کارسۆن گرت و گوتی شتێـکی ئەفسانەیی‌یە.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ کە کاردارێـکە و ساڵانە داهاتی بە ملیۆنان دۆلارە بە هەمان شێوە ڕەخنەی لە بەرنامە ئابوریـیەکە گرت و گوتی شتێـکی بێ سوودە.

جێی ئاماژەیە کۆماریـیەکان لە کۆتایی کۆنگرەی نیشـتیمانی پارتەکەیان کە لە نێوان 18 بۆ 21 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ دەبەسترێت کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی دەسـتنیشـان دەکەن.

XS
SM
MD
LG