Accessibility links

ڕەشیدە تڵەیب دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا


ڕەشیدە تڵەیبی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا و بەوەش دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا.

ڕەشیدە تڵەیبی دیموکرات، ڕکابەری کۆماری نەبوو لە بازنەی 13 ی ویلایەتی میشیگن، بۆیە بە ئاسانی دەنگێکی زۆری بردەوە بەراورد بە دوو ڕکابەری کە ئەندامی دوو پارتی بچوکن.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس ڕەشیدە 88.7% ی دەنگەکانی بردووەتەوە لە بەرامبەر سام جۆنسن لە پارتی ۆرکینگ کڵاس کە 8% ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ئێتا وڵکۆکسن لە پارتی سەوز کە تەنیا 3.3% ی دەنگدەران دەنگیان پـێداوە.

ڕەشیدەی تەمەن 42 ساڵ، لە دایکبووی شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگنە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستینیە. ساڵی 2009 بوو بە یەکەم ژنی موسڵمان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی میشیگن.

ڕەشیدە یەکێکە لە نێوان زیاتر لە 90 موسڵمان کە زۆربەیان دیموکراتن، خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمساڵ کاندیدکردووە.

XS
SM
MD
LG