Accessibility links

یەڵدرم: ئەگەر پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی ڕەققە هەڕەشە بێت بۆ سەر تورکیا ئەوا وەڵام دەدەینەوە


سەرۆک وەزیری تورکیا بن عەلی یەڵدرم وتی ئەنقەرە وەڵام دەداتەوە ئەگەر هاتوو پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شاری ڕەققە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا.

یەڵدرم لەبەردەم نوێنەرانی حیزبی داد و گەشەپێداندا وتی دوای ئەوەی هاوپەیمانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڕیاریاندا دەست بکەن بە پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شاری ڕەققە، لەوبارەیەوە تورکیا ئامادەباشی خۆی دەکات.

شایەنی باسە تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بە کۆمەڵێکی تیرۆریست ناودەبات کە بەشێکن لەو هاوپەیمانیەتیەی کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات .

ڕوانگەی سوری ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە پڕۆسەکە و هێرشیان کردۆتە سەر لای ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققەوە کە لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG