کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ڕاگه‌یاندنێکدا باس له یه‌کگرتنه‌وه‌یان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ وه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی وته بێژی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له‌و کاته‌ش که جیا بوینه‌وه له‌و بڕوایه‌دا بوین جیابونه‌وه زیان به‌گه‌لی کورد ده‌گه‌ێنی و به زیانی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه وه ئێستاکه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌داێن ماڵی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵه جز مه‌حاڵاته بۆ یه‌کگرتنه‌وه ، بۆیه ئێمه ته‌نها باڵێک پێه‌وه نزدیک بوین کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ بوو چونکه خه‌تی فیکری ئێمه له کاتی جیابونه‌وه‌مان له حیزبی کۆمونیست له ئه‌وانه‌وه نزدیک بوین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی5:39 خوله‌که