کرێملن لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی بارودۆخی دەوروبەری وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیایان کردووە.
کرێملن گوتیشی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیای وتووە ڕووسیا ڕێگە بە لیژنەی خاچی سوور دەدات دەستیان بگات بە زیندانییەکانی جەنگی ئۆکرانیا، هەروەها جەختی لە خواستی ڕووسیا کردۆتەوە بۆ مانەوەی وەکو دابینکارێکی متمانەپێکراوی وزە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز