Accessibility links

پوتن: تانکە بیانییەکان لە ئۆکرانیا 'ئامانجی سەرەکی' هێزەکانی ڕووسیان


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت دابینکردنی چەکی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا هیچ شتێک لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا ناگۆڕێت و تەنها ململانێکە درێژ دەکاتەوە، وتیشی تانکە دروستکراوە بیانییەکان "ئامانجی سەرەکی" هێزەکانی مۆسکۆن.

دوای لوتکەکەی ناتۆ کە تێیدا ئۆکرانیا بەڵێنی پێدرا لە کۆتاییدا دەبێتە ئەندام لە ناتۆدا، پوتن لە وتارێکدا ئەم لێدوانانەیدا و جەختیشی لە هەڵوێستی خۆی کردەوە لەسەر ئەوەی ئەو جۆرە هەنگاوە هەڕەشە دەبێت لەسەر ئاسایشی ڕووسیا و گرژییە جیهانییەکانیش زیاتر دەکات.

پوتن وتی "دابینکردنی چەکی نوێ تەنها دۆخەکە خراپتر دەکات و سوتەمەنی زیاتر دەدات بە ململانێکە."

کاتێک سەبارەت بە بڕیارەکەی فەڕەنسا بۆ پێدانی موشەکی کروزی مەودا دوور بە ئۆکرانیا پرسیاری لێکرا، پوتن وتی "بەڵێ، ئەوانە زیانییان دەبێت، بەڵام بە بەکارهێنانییان هیچ شتێکی هەستیار لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا ڕوونادات."

وتیشی تانکە دروستکراوەکانی بیانییەکان " ئامانجی سەرەکی کوڕەکانمان."

وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بەهای ملیاران دۆلار چەکییان بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە. لە لوتکەکەی ئەم هەفتەیەی ناتۆدا لە ڤیلنیوس، ڕابەرانی ناتۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا دەبێت بتوانێت ڕۆژێک لە ڕۆژان لە داهاتوودا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام دەستبەجێ بانگهێشتی کیێڤییان نەکرد بۆ پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانێتییەکەوە.

وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتیش چوارچێوەیەکی کاری نێودەوڵەتییان ئاشکرا کرد بۆ دابینکردنی یارمەتییەکی ئاسایشیی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا تاوەکو بتوانێت بەرگرییەکانی دژ بە ڕووسیا پتەوتر بکات و ڕێگری لە دوژمنکاری زیاتری مۆسکۆ بکات لە داهاتوودا.

پوتن وەکو وەڵامێک بۆ ئەو جووڵانەی ڕۆژئاوا، جەختی لە دژایەتی مۆسکۆ کردەوە بەرامبەر بە بیرۆکەی پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بە ناتۆوە و وتی ئەمە هەڕەشە دەبێت لەسەر بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا.

وتی "ئەمە ئاسایشی ئۆکرانیا زیاتر ناکات، بە گشتی جیهان زۆر لاوازتر دەکات."

وتیشی هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی ئاسایشی خۆی باشتر بکات، بەڵام نەک لەسەر حسابی وڵاتێکی دیکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG