Accessibility links

پوتن: دەستوەردانی سەربازیی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا کارەسات دەبێت


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی دەستوەردانی سەربازیی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا کارەسات دەبێت و وتیشی تەنانەت هاوپەیمانەکانی واشنتنیش ئەم کارەیان ناوێت.

لەمیانەی کۆڕبەندی ئابووری لە سان پیتەرسبێرگی ڕوسیا، پوتن وتی شارەزایانی هونەریی ڕوسی هێشتا لە ڤەنزوێلان بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک گرێبەستی چەکی ڕوسیی، وتیشی ئەوە کارێکی پێویستە بەپێی بەندی گرێبەستەکان.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کە پشتیوانی لە حکومەتەکەی مادورۆ دەکات وتی مۆسکۆ هیچ بنکەیەکی سەربازیی تایبەتی لە ڤەنزوێلا نیە کە هاوپەیمانێکی نزیکی ڕوسیایە.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا پشتیوانی لە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ دەکات کە خۆی وەکو سەرۆکی یاسایی کاتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند و ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاواش وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا ناساندیان، بەڵام هەریەک لە ڕوسیا و کوبا و چین پشتیوانی لە حکومەتەکەی مادورۆ دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG