دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا گوتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت شاندێکی 80 کۆمپانیای گەورەی ڕووسیا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکەن.
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەمەرکەندی ئۆزبەکستانن و بەشداری کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی تاران یاداشتنامەیەکی بۆ چوونە پاڵ ڕێکخراوەکە واژۆ کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز