Accessibility links

تاس: پوتن دەڵێت ڕوسیا پلانی نیە بچێتە جەنگەوە لەگەڵ هیچ کەسێکدا


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتوویەتی ڕوسیا پلانی نیە بچێتە جەنگەوە لەگەڵ هیچ کەسێکدا بەڵام دەیەوێت ئەو وڵاتانە نائومێد بکات کە دەیانەوێت بچنە ململانێیەوە لەگەڵ مۆسکۆدا.

پوتن ئەم لێدوانانەی لە چاوپێکەوتنێکدا داوە لەگەڵ دەزگایەکی هەواڵی ڕوسی کە لە 20 ی مانگی دوودا چەند بەشێکی چاوپێکەوتنەکە بڵاوکرایەوە. ئەم لێدوانانەی ئێستاش بڵاوکراونەتەوە بەشی شەشەمی ئەو چاوپێکەوتنەن.

بڵاوکردنەوەی ئەم لێدوانەی پوتن هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەی ئیدلبی سوریا لەکاتێکدا ڕوسیا پشتیوانی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکات دژی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG