Accessibility links

پوتن فەرمان دەکات بە ڕەوانەکردنی هێز بۆ دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانیکرد بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازیی ڕووسی بۆ دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ ناساندنی.

شایەتحاڵێکی ڕۆیتەرز تانک و کەلوپەلی دیکەی سەربازیی بینیوە کە بە ناو شاری دۆنێتسکی ژێردەسەڵاتی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا ڕۆیشتوون، ئەوەش دوای ئەوەی پوتن دوو هەرێمەکەی بە فەڕمی ناساند و فەرمانیکرد هێزی ئاشتی پارێزی ڕووسی ڕەوانەی ناوچەکە بکرێن.

پەیامنێرێکی ڕۆیتەرز وتی نزیکەی پێنج تانک لە قەراغ شاری دۆنێتسک و دوو تانکی دیکە لە بەشێکی دیکەی شارۆچکەیەک بیندراون، هیچ نیشانەیەک بە تانکەکانەوە دیار نەبووە.

بڕیارەکەی پوتن دەستبەجێ لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکاوە سەرکۆنە کرا و بەڵێندرا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەپێندرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ئەمە هەنگاوی یەکەمی پوتنە بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکرانیا کە چەند هەفتەیەکە ڕۆژئاوا هۆشداری لەسەر دەدەن یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG