Accessibility links

پوتن : پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا بەتەواوی چاک بۆتەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیادا بەتەواوەتی چاک بۆتەوە دوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوان ئەو دوو وڵاتەوە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە لەنزیک سنوری سوریا لە ساڵی 2015 دا.

ڕوسیاش وەکوو وڵامدانەوەیەک لەو کاتەدا کۆمەڵێک سزای ئابووری خستە سەر تورکیا و تورکیاش بە هەمان شێوە.

پوتن لە میانەی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە سوتچی وتی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە هاتۆتەوە باری ئاسایی و بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکەش باش بۆتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پوتن وتی " وەکو دەزانن پەیوەندییەکانی نێوانمان کەوتنە ژێر تاقیکردنەوە، وە ئێستاش دەتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا بەتەواوەتی چاک بۆتەوە و هەوڵدەدەین پێکەوە کار بکەین."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG