کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن هیچ پلانێکی نیە لە پێنجی مانگی سێدا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بکات بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئیدلبی سوریا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەردۆگان وتی پێدەچێت لەگەڵ پوتندا کۆببێتەوە.
ئەردۆگان ڕۆژی چوارشەممە وتی پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ پوتندا کۆببێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئیدلب.
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە پێنجی مانگی سێدا پوتن پلانی کاری دیکەی هەیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز