Accessibility links

پوتن لەسەر لێدوانەکانی لاڤرۆڤ داوای لێبووردن لە ئیسڕائیل دەکات


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەسەر لێدوانە دژە جووەکانی ئەمدواییانەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ داوای لێبووردنی لە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت کردووە.

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵێکی ئیتاڵی وتی " گەورەترین دژە جوو جوولەکەکان خۆیانن " و هیتلەریش بە ڕەچەڵەک جوولەکە بووە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت وتی " سەرۆک وەزیر داوای لێبووردنەکەی پوتنی لەسەر لێدوانەکانی لاڤرۆڤ پەسەند کردووە و سوپاسی کردووە لەسەر ڕوونکردنەوەی ڕەفتاری لاڤرۆڤ بەرامبەر گەلی جوولەکە و هۆڵۆکۆست."

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە داوای لێبووردنەکە نەدا بەڵام وتی " سەرۆکی ڕووسیا باسی لەو 6 ملیۆن جوولەکەیە کردووە کە لە گەڕەک و ناوەندەکانی گرتندا لەلایەن نازییەکانەوە ئەشکەنجەدران و کوژراون، لە سەدا چلییان هاوڵاتیانی یەکێتی سۆڤییەت بوون، هەروەها هیوای باشی و تەندروستی بۆ سەربازە خانەنشینکراوەکانی ئیسڕائیل خواستووە. لە بەرامبەردا نەفتاڵی بێنێت باسی لە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی سوپای سوور کردووە لە سەرکەوتن بەسەر نازییەکاندا."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا


XS
SM
MD
LG