Accessibility links

بەرپرسی دەزگای چاودێر: ڕەنگە سەرچاوەی سەرەکی ژەهر خواردکردنی مەلا بەختیار بزانرێت


بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سامی هادی بەرپرسی دەزگای چاودێر و کەسی نزیک لە مەلا بەختیار، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ڕاپۆرتی پشکنینە پزیشکیەکانی ئوردن دراوەتە هاوسەرۆکی یەکێتی و دەزگا ئەمنیەکان، تێیدا ژەهر خواردکردنی مەلا بەختیار سەلمێدنراوە."

دەربارەی ناسنامەی ئەو کەس و لایەنەی مەلا بەختیاری ژەهرخوارد کردووە، سامی هادی دەڵێت "زانیاریم نییە، ڕەنگە گومان هەبێت و دەبێت لێکۆڵینەوە لەگومانەکان بکرێت، بەڵام پێموایە خەتی سەرەکی ژەهر خواردکردنە ڕەنگە بزانرێت لەکوێوەیە."

بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لەمەلا بەختیار، جەختیکردەوە "تەندروستی مەلا بەختیار بەراورد بە ڕۆژانی یەکەم و دووهەم زۆر باشە و لەمەترسی دەرچووە، بەڵام بۆ ئەوەی مەترسی بەتەواوەتی لەسەر نەمێنێت، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە."

سامی هادی ئاشکراشیکرد، پێشنیاری بۆ مەلا بەختیار کردووە لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان، کۆنگرەیەکی بەرفراوانی ڕۆژنامەوانی ببەستێت ودیکۆمێنتەکان بخاتە بەردەم ڕای گشتی و ڕای خۆشی بڵێت.

دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی، سەردانی ئوردنی کرد بەمەبەستی پشکنین، دواتر ڕۆیشتە ئەڵمانیا و لە ئێستادا لەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00


XS
SM
MD
LG