به گوێره‌ی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ 'هه‌نگاو'،له دووهه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانه‌کان به‌رامبه‌ر به به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی یوکراینی له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه 22ی مانگی به‌فرانباری 98 (12ی مانگی 1ی 2020 ) سیاوه‌ش حه‌یاتی، له چالاکانی مه‌ده‌نی و گوته‌بێژی کۆمه‌ڵی ڕاوێژکاری چالاکانی مه‌ده‌نی یارساکان له پێش زانکۆی "ڕازی" شاری کرماشان، له لایه‌ن هیزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکرا و بۆ شوێنێکی ناڕوون گوێزرایه‌وه.
به گوێره‌ی په‌یامنێری هه‌نگاو له کرماشان، خوێندکارانی زانکۆ به نیشانه‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ هێنانه خواری فڕۆکه‌ی یوکڕاینی له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه دروشمی دژی ئه‌و ناوه‌ندیان دا که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌رگایان لێداخرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر به گوێره‌ی هه‌نگاو، ڕاپۆرته‌کان و گرتهڤیدئۆکانی بۆ ئه‌و ڕێکخراوه نێردراون نیشان ده‌ده‌ن که هێزه‌کانی ئاسایش بۆ بڵاوه‌پێکردنی خه‌ڵک له گازی فرمێسک ڕێژ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی یوکراینی به‌رده‌وامه که له ئه‌نجام دا 176 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و 12 که‌سیان کورد بوون.
رۆژی شه‌مه‌ش خۆپێشاندانه‌کان له چه‌ندین شاری گه‌وره له نێویاندا ئیسفه‌هان و مه‌شه‌هه‌د درێژه‌ی هه‌بوو.