Accessibility links

هونەرمەندی بە توانای ئەمەریکا پـرنس کۆچی دوایی کرد


پـرنس ڕۆجەر نێڵسون گۆرانی‌بێژ و میوزیک‌ژەنی ناسراوی ئەمەریکا لە تەمەنی 57 سـاڵیدا کۆچی دواییکرد و بە دوای خۆیدا بە دەیان کاری هونەری جوانی بۆ وڵاتەکەی و هەموو جیهان جێهێشت.

پـرنس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری میناپۆڵس لە ویلایەتی میناسۆتا تەرمەکەی بە ساردی دۆزرایەوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لە بارەی چۆنیەتی گیان لەدەسـتدانەکەی ڕانەگەیاندراوە.

جێی ئاماژەیە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پاش ئەوەی ئاهەنگێـکی لە شاری ئەتلانتای ویلایەتی جۆرجیا سازکرد، تووشی ئەنفلۆنزایەکی خراپ بوو و باری تەندروستی تێـکچوو و پاشان بەرەو نەخۆشخانە برابوو.

ئەم هونەرمەندە کە نووسەری تێکستی گۆرانیش بووە، لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو زۆر ناوبانگی دەرکرد. چەندان خەڵاتی گەورەی وەرگرتووە، لەوانە 7 خەڵاتی گرامی و گۆڵدن گڵۆب و ئۆسکار. زیاتر لە 100 کاسێت و CD و قەوانی فرۆشراون.

دوایـین ئاهەنگی کە لە ئەتلانتا بوو، نرخی تکتێـکی بە 350 دۆلار بوو و هەرە هەرزانەکەی بە 100 دۆلار.

XS
SM
MD
LG