سەرۆکی گروپی بەکرێگیراوی سەربازیی ڤاگنەری ڕووسیا یەڤیگنی پریگۆژین دەڵێت هەرگیز ئامانجی ئەوە نەبووە حکومەت لەسەر کار لاببات و ئاماژەیەکی کەمیدا لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا چی بەسەردێت.
دوایین جار پریگۆژین بیندرابێت لە ڕۆژی شەممەدا بوو لە کاتێکدا کە لە شاری ڕۆستۆڤ دەکشانەوە، پریگۆژین وتی چەکدارەکانی پێشڕەوییەکانییان ڕاگرتووە، ئەوەش لە پێناو خۆبەدوورگرتن لە خوێنڕشتن.
وتی " وەکو خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینێک ڕۆیشتین، نەک بۆ لەسەر کار لابردنی حکومەتی وڵاتەکە. ڕۆیشتنەکەمان زۆر شتی دەرخست کە پێشتر باسمان کردبوو: کێشە مەترسییدارەکان لەگەڵ ئاسایشی وڵاتەکەدا."
وتیشی ئامانجەکەی ئەوە بووە ڕێگری بکات لە لە ناوچوونی ڤاگنەر، هەروەها لێپێچینەوە لەو فەرماندانە بکات کە هەڵمەتە سەربازییەکەی ڕووسیایان لە ئۆکرانیا تێکداوە. بانگەشەی ئەوەی کرد چەکدارەکانی لە ڕووسیادا شەڕییان نەکردووە و بە داخەوەیە بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسی کە تەقەی لێکردوون.
وتی " لەو ساتەدا وەستاین کاتێک یەکەم یەکەی هێرشبەر تۆپهاوێژەکانی لە نزیک مۆسکۆ جێگیر کرد، دیدەوانییەکمان کرد و بۆمان دەرکەوت کە خوێنێکی زۆر دەڕێژرێت."
بەڵام ڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە نەدا لە ئێستادا لە کوێیە، هیچ وردەکارییەکیشی نەدا لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نادیارەی کە بووە هۆی ڕاگرتنی یاخیبوونەکەی.
ڕۆژی شەممە پریگۆژین وتی بەپێی ڕێککەوتنێک لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆدا، ڕووسیا بەرەو بێلاڕووس بەجێدەهێڵێت. پریگۆژین وتی لوکاشینکۆ پێشنیاری کردووە ڕێگە بدات ڤاگنەر لە چوارچێوەیەکی یاساییدا کاربکات، بەڵام وردەکاریی زیاتری نەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
پریگۆژین دەڵێت ئامانجەکەی لەسەر کار لابردنی حکومەت نەبوو