Accessibility links

هەڵبژاردنەکان لە ئەمەریکا


هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ کالیفۆڕنیا
هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ کالیفۆڕنیا

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن، کە پێش بینی دەکرێت براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بێت، لە ماوەی گوتارێکی ئێوارەی شەمە بە کاتی خۆرهەڵاتی ئەمەریکا بەڵێنی دا کە ببێتە سەرۆکێک " نەک بۆ جیاوازی تێخستن بەڵکوو بۆ یەکگرتوویی" وڵات هەوڵ بدات.

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، نووسەر و توێژەری سیاسی ئەردەڵان بێهرووزی دەڵێت پێکهانی خەڵکی کالیفۆرنیا کە لە شوێنەکانی جوراوجۆری جیهان ڕا هاتوونەتە ئەرمەریکا زۆربەیان لایەنگری لە بایدن دەکەن بە تایبەت ئەوانەی کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمەریکای لاتینن پێگەیەکی بە هێزی کۆمەڵایەتی بۆ پشتیوانی کردن لە پارتی دێمۆکڕات و جۆ بایدنن.

ئەردەڵان بێهرووزی، نووسەر و توێژەری سیاسی
ئەردەڵان بێهرووزی، نووسەر و توێژەری سیاسی

ئەو هەروەها ئاماژە دەکات کە هەزاران لە خەڵکی مەکزیک ڕۆژانە بۆ کارکردن دێنە شاری سان دیەگۆ و دەرووبەری و بە شەوانەش دەچنەوە مەکزیک. ئەو دەڵێت خەڵک هیوادارە ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆک گوزەرانی ژیانیان گۆڕانی بە سەردا بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG