Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئامادەیی خۆی پیشان دەدات بۆ لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاشکرای کرد لەگەڵ سوداندا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزانەکانی ئەو ئەمەریکیانەی کە لە هێرشەکانی ساڵی 1998 ی ئەفەریقادا گیانیان لەدەستدا، ئەوەشی خستەڕوو ئامادەیە سودان لە لیستی ئەو وڵاتانە لاببات کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " هەواڵێکی خۆش. حکومەتی نوێی سودان بەنیازە 335 ملیۆن دۆلار بدات بە قوربانییە ئەمەریکیەکان و خێزانەکانیان، دوای پێدانی ئەو پارەیە، سودان لە ناو لیستی ئەو وڵاتانەدا لادەبەم کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن."

لە یانزەی مانگی 10 دا سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لەڕێی هێشتنەوەی سودان لەو لیستەدا هەڕەشە دەکاتە سەر ئەو ئاڕاستەیەی وڵاتەکەی گرتوویەتیەبەر بەرەو دیموکراسیەت.

مانگی ڕابردوو سودان جەختی لەوە کردەوە بڕە پارەیەکی کۆکردۆتەوە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هێرشەکانی ساڵی 1998 ی قاعیدە بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا و کینیا و تەنزانیا کە بووە هۆی کوژرانی 200 کەس.

لە ساڵی 1993 ەوە سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن و بەو پێیەش لەژێر سزای ئابووریدایە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG