سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێکی نوسراوی داوه له‌سه‌ر سوریا له پاش ئه‌و کوشتاره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له شاری حومس کرا به ده‌ستی هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت 30 ساڵ پێش ئێستا حافز ئه‌لئه‌سه‌د له شاری حه‌ما ده‌یان هه‌زار پیاو و ژن و مناڵی سوریایی کوشت و ئێستاش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ی کوڕی که‌وتۆته گیان و سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی سوریا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا مافی ڕێبه‌رایه‌تی کردنی سوریای نییه و له لایه‌ن گه‌لی سوریا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه هه‌موو ڕه‌واییه‌کی له‌ده‌ست داوه.
له به‌شی کۆتایی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما پشتیوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکاشی بۆ گه‌لی سوریا دووپات ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت ده‌بێت کۆتایی به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بن، که ماوه‌که‌ی 2:11 خوله‌که.