Accessibility links

سەرۆک بایدن: پوتن تاوانباری جەنگە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن " تاوانباری جەنگە " بەهۆی هێرشەکانییەوە بۆ سەر ئۆکرانیا.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێک لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی " پێم وایە ئەو تاوانباری جەنگە." ئەمەش دوای ئەوەی سەرەتا وەڵامی پرسیارێکی نەدایەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە پوتن وەکو تاوانباری جەنگ ناودێر بکات یاخود نا.

ئەمە یەکەمین جارە سەرۆک بایدن پوتن بە " تاوانباری جەنگ " ناودێر بکات. هەفتەی ڕابردوو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا وتی " بەدڵنیاییەوە " دەبێت لێکۆڵینەوە لە ڕووسیا بکرێت لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیادا.

دواتر وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی سەرۆک بایدن لە دڵەوە قسەی کردووە، ئاماژەی بەوەدا پڕۆسەیەکی یاسایی جیا هەیە لەسەر ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئایا پوتن یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە یاخود نا، ئەو پڕۆسەیەش لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری لەسەر دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG