پاپا فڕەنسیس گەیشتە کۆنگرێسی ئەمەریکا و بڕیارە لە کاژمێر 10 ی بەیانی بە کاتی واشنتنی پایتەخت وتارێـک پـێشـکەش بکات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەردوو ئەنجومی سینات و نوێنەران و هەموو کاربەدەسـتانی باڵای حکومەت.
یاسادانەرانی ئەمەریکا لە هەموو ئاین و لایەنە سیاسیـیە جیاوازەکان لە پـێشـوازی پاپادان. هەروەها هەزاران کەس گردبوونەتەوە بۆ بینینی پاپا لەو دەمەی بە جادەکانی واشنتنی پایتەخت بەرەو کۆنگرێس دەڕوات.
پاپا وەکو سەرۆک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەچێتە هەمان ئەو سەکۆیـیەی سەرۆکی ئەمەریکا وتاری ساڵانەی خۆی لێ پـێشـکەش دەکات و هەموو ئەندامانی کۆنگرێس و حکومەت لێی ئامادە دەبن. هەروەها جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و جۆن بەینەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشـتی پاپاوە دادەنیشن.
هاوکات بە ملیۆنان کەس لە ئەمەریکا و سەرانسەری جیهان لە تەلەفیزیۆنەکانەوە ڕاستەوخۆ پاپا دەبینن.