Accessibility links

ڤاتیکان: پاپا فرانسیس پەیوەندی بە قەشەی غەزەوە دەکات و نزا دەکات


ڤاتیکان ڕایگەیاند پاپا فرانسیس دووجار پەیوەندی بەو قەشەیەی کەرتی غەزەوە کردووە کە ڕابەرایەتی کۆمەڵگەی بچووکی کاتۆلیکەکان دەکات، ئەمەش دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل و هەڵگیرسانی جەنگ.

قەشە گابریێل ڕۆمانیلی بە دەزگای ڤاتیکان نیوزی وت " پاپا چەند خولەکێک لەمەوبەر پەیوەندی پێوە کردم. هاوسۆزی خۆی دەربڕی و نزای بۆ کردین."

وتی سوپاسی پاپا فرانسیسی کردووە لەسەر لێدوانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی کاتێک فرانسیس داوای " ئاشتی کرد لە نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکاندا " و داوای کرد "هێرش و چەکەکان" بوەستن، وتی "تیرۆر و جەنگ چارەسەر نین."

ڕۆمانیلی وتی "پاپا دوێنێش پەیوەندی پێوە کردووم." وتی ویستوویەتی بزانێت خەڵکی غەزە لەو ئازارەدا دۆخییان چۆنە.

قەشەکە وتی ئێستا لە بەیتللەحمی کەناری ڕۆژئاوا گیریخواردووە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ غەزە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ دەرمان چووە بۆ کەناری ڕۆژئاوا.

وتی "کۆمەڵگەی کریستییانەکان بە وجۆرەی کە دەتوانن هەوڵدەدەن باش بن لەو دۆخەدا." وتیشی لە ئێستادا نزیکەی 150 کەس لە ماڵەکەیدا وەکو پەناگەیەکە پەنایان بۆ ماڵەکەی هێناوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG