Accessibility links

پەمپـێیۆ باس لە گرنگی دەنگی ئەمەریکا دەکات


ڕۆبەرت ڕایڵی سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا وتووێژ لەگەڵ مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجام دەدات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمەریکا ڕەنگدانەوەی بەها و پـرنسیپەکانی ئەمەریکا بن.

مایک پەمپـێیۆ ڕۆژی دووشەممە لە میانەی سەردانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی دەنگی ئەمەریکا سەری ڕمی ئازادی ئەمەریکایە، وە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتێ ئەمەریکایی دەبێت ڕەنگدانەوەی ئەو بەها و پـرنسپانە بن کە باوپاپـیرانمان دایانناون بۆ پشتیوانیکردن لەو ئازادیـیانەی خودا پێی بەخشیوین.

گوتی دەنگی ئەمەریکا لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو کە بۆ یەکەم جار دەستی بەکارکرد بەم بەڵێنە دەستی پـێکرد، ئەویش" هەواڵەکان خۆش بن یان ناخۆشبن، ئێمە ڕاستیـیەکەتان پێ دەڵێین."

وەزیر دەرەوە گوتیشی نەیارانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن ئەمەریکا بە خاوەن سیستەمێکی خراپ وێنا بکەن، لەوانە چین کە چۆن دەیویست مەسەلەی گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆید بەکاربهێنێت بۆ پـیشاندانی ڕژێمە زۆردارەکەی وەک سیستەمێکی باشتر لە سیستەمی ئەمەریکا.

باسی لەوەش کرد دەنگی ئەمەریکا کە لە باجی ئەمەریکایـیەکان بوجەی بۆ دابیندەکرێت، ئەو شوێنە نیـیە ببێتە سەکۆیەک بۆ ڕژێمە زۆردارەکانی وەکو لە چین و ئێران هەن. گوتی ئەرکی ئەم دەزگایە قسەکردنە لەسەر دیموکراسی و ئازادی و بەهاکانی ئەمەریکایـیەکان بڕوایان پـێی هەیە بۆ هەموو جیهان، بۆیە ئەم دەزگایە دەتوانیت ببیتە دەنگی ئەوانەی لە سوچە تاریکەکانی ئەم جیهانە دەنگیان نابیسترێت.

گوتیشی ڕژێمەکانی وەک چین و ئێران و کۆریای باکور ڕێز لە شکۆی مرۆڤەکان ناگرن، وە بڕوایان وایە خەڵکی کراون بۆ خزمەتی حکومەت نەک حکومەت کراوە بۆ خزمەتی خەڵک.

XS
SM
MD
LG