Accessibility links

پەمپێیۆ دەڵێت بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ سوورە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی کەنداو


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ داوای چارەسەرێکی کرد بۆ ناکۆکیەکانی نێوان قەتەڕ لەلایەک و سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ لەلایەکی دیکەوە و وتیشی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ بە پەرۆشەوەیە بۆ بینینی چارەسەرێک.

پەمپێیۆ لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئال ثانیدا جەختی لە گرنگی سەنگ خستنەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی ئێرانی کردەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها داوای کرد " چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی کەنداو بدۆزرێتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی هەوڵەکانمان و داخستنی دەرگاکان لەبەردەم دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا."

مایک پەمپێیۆ باسی لەوەش کرد " بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ سوورە لەسەر بینینی چارەسەرێک بۆ ئەم ناکۆکییانە و دووبارە کردنەوەی سنوورە ئاسمانی و وشکاویەکانی قەتەڕ کە لە ئێستادا بەڕووی وڵاتانی دیکەی کەنداودا داخراون."

لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر دەوحەیان تۆمەتبارکرد. لەلای خۆشیەوە قەتەڕ هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG