وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە هەوڵێکیدا بۆ سەرخستنی ڕێکەوتنە مێژووییەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان، ڕۆژی دووشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە..
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مۆرگان ئۆرتاگۆس وتی " وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ لە دەوحە لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە لەنێویاندا بەرپرسی وتوێژەکانی تاڵیبان مەلا باردار، ئەمەش بەمەبەستی هاندانی تاڵیبان تاوەکو پابەند بێت بەو ڕێکەوتنەوە کە مانگی ڕابردوو واژۆ کراوە. "
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز