وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەگەڵ بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیریندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبارکرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەو سزایانەی ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەر ئێراندا.
جێی ئاماژەیە پێش لێدوانەکانی پێنس لە کۆنگرەی وارشۆدا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە موگیرینی بەشداری تێدا نەکرد، وابڕیاربوو کە پەمپیۆ لەگەڵ موگیرینیدا کۆببێتەوە.
موگیرینی لەبەردەم بنکەی یەکێتی ئەوروپادا لە بڕۆکسل پێشوازیی لە پەمپیۆ کرد و دواتر بۆ کاتژمێرێک کۆدەبنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز