Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەوروپا کلیلی پڕۆسەی ئاشتیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لا ڕیپۆبڵیکای ئیتاڵی وتی وڵاتانی ئەوروپا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە پشتیوانیکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەش دوای واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئەبراهام.

پەمپێیۆ وتی " پێم وایە ڕابەرانی ئەوروپا ڕۆڵێکی ستراتیژییان هەیە، لەوەشدا کە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕابگرن کە هێشتا گەورەترین هێزە بۆ تێکدادانی سەقامگیری سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

وتیشی هیوادارە فەڵەستینیەکانیش بێنە پاڵ ئەمەریکا و پابەندی گفتوگۆ جددییەکان بن لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG