Accessibility links

پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە مایک پۆمپەیۆ وەزیری درەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان مەسرو بارزانی کردووە.

بەڕێز پۆمپەیۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " خۆشحاڵم بە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی و سوپاسکردنی بۆ هاوبەشییە بەردەوامەکەی. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی ڕاگەیاندنی ئازاد لە عێراق و چاوەڕوانین بەردەوام بین لە هاوکاری نزیک بە پێی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەمەریکا- عێراق".

بەڕێز بارزانیش لە تویتێکدا ئەو گفتوگۆیەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەڵێت جەختیان کردۆتەوە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێم.

This item is part of
XS
SM
MD
LG