Accessibility links

لە ماوەی تاج لەسەرنانی پاشا چاڕلسدا پۆلیس 52 کەس دەستگیر دەکات


لە ماوەی تاج لەسەرنانی پاشا چاڕڵزی بەڕیتانیادا، پۆلیس ڕابەری گروپی دژە پاشایەتی ڕیپۆبڵیک و 51 کەسی دیکەی دەستگیرکرد، وتی ئەرکەکەیان بۆ ڕێگریکردن لە کاری تێکدەرانە لە مافی دەربڕینی ناڕەزایەتی گرنگتر بووە.

سەدان کەس کە پۆشاکی زەردییان لەبەردەبوو لە نێو ئەو جەماوەرەدا دیاربوون کە پۆشاکی سور و سپی و شینیان لەبەردابوو بۆ پشتگیریکردن لە پاشا چاڕڵس، ناڕەزاییان دژی پاشایەتی لە بەڕیتانیا دەربڕی و دەیانووت " پاشای من نیە."

گروپی ڕیپۆبلیک وتی ڕابەرەکەیان گراهام سمیث پێش دەستپێکردنی مەراسیمەکە دەستبەسەرکراوە و لە چەند وێنەیەکیشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە دەردەکەوێت کە پۆلیس دەستبەسەر دروشمەکانی خۆپیشاندەراندا دەگرێت.

فەرماندەی پۆلیسی میترۆپۆڵیتانی لەندەن کارین فیندلای لە بەیاننامەیەکدا وتی " بە دڵنیاییەوە لە بێزاربوونی خەڵکەکە تێدەگەین سەبارەت بەو دەستگیرکردنانەی ئەم بەیانییەوە."

وتی " لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەرکێکی گەورەی پۆلیس هەبووە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیاری دەستبەسەرکردنی خۆپیشاندەرانم پێگەیشت کە سووربوون لەسەر تێکدانی مەراسیمی تاج لەسەرنانەکە."

گروپی ڕیپۆبلیک بەڵێنیدا گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی هاوچەرخدا دژی پاشایەتی بەڕیتانیا ئەنجام بدات.

فرۆشیارێکی خەڵکی دیڤۆن بە ناوی کێڤن جۆنەوە کە تەمەنی 57 ساڵە و لە نێو خۆپیشاندەرەکاندا بووە وتی " ئەوە شتێکی قێزەونە و زیادەڕۆییەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان."

وتیشی " هەروەها ئەوەی پۆلیس کردی بەرهەمەکەی پێچەوانە بۆوە، چونکە بە شێوەیەکی بەرچاو دەریخستین."

پۆلیس دەستگیرکردنی سمیثی پشتڕاست نەکردۆتەوە. دەڵێت ئەو کارەیان لەبەر ئەوە ئەنجامداوە باوەڕییان وابووە خۆپیشاندەران هەوڵی تێکدانی موڵکی گشتی دەدەن لە ڕێی بۆیە و " تێکدانی جووڵە فەڕمییەکانەوە."

فیندلای وتی " هەموو ئەم کەسانە بە دەستبەسەرکراوی دەمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG