Accessibility links

فایزەر و بایۆنتێک: ڤاکسینەکەمان بۆ کۆڤید-19 کاریگەری بەسەر هەردوو جۆرە نوێـیەکەی بەریتانیا و ئەفریکای باشوریش هەیە


هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند ئەو ڤاکسینەی لە دژی کۆڤید- 19 بەرهەمیان‌هێناوە، کاریگەری هەیە بەسەر ئەو ڤایرۆسی کۆڤیدانەی لە بەریتانیا و ئەفریکای باشور دەرکەوتوون کە گۆرانیان بەسەردا هاتووە.

هەردوو کۆمپانیاکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا گوتیان ئەنجامە سەرەتایـیەکانی تاقیکردنەوەکانیان پـیشانیان داوە پـێویست ناکات ڤاکسینێکی نوێ بەرهەمبهێنن بۆ ئەو ڤایرۆسی کۆڤیدانەی لە ئێستادا گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.

گوتیشیان ئەگەربێت و گۆڕانێکی وەها بەسەر ڤایرۆسەکەدا بێت بە شێوەیەک ڤاکسینەکەیان کاریگەری بەسەریدا نەبێت، ئەوا ئامادەن بە زووترین کات ڤاکسینێکی نوێی بۆ بەرهەم‌بهێنن.

لە ئێستادا جیهان پشتی بەستووە بەو ڤاکسینانە بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم پەتا کوشندەیە کە هەتا ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی بوون، لەوانە زیاتر لە 2 ملیۆن کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG