Accessibility links

پێنس: سەرۆک ترامپ ئامادەیە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆریای باکووردا بکشێتەوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئامادەیە لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا بکشێتەوە کە وابڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆریای باکوور گومانی خستە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەوە.

پێنس بە کەناڵی فۆکس نیوزی وت کۆریای باکوور دەبێت هەوڵ نەدات سازش لە ئەمەریکا وەربگرێت لەبەرامبەر بەڵێنێکدا کە بەنیاز نین بیبەنە سەر.

وتیشی " هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر کیم جۆنگ ئون پێی وابێت دەتوانێت دانۆڵد ترامپ هەڵبخەڵەتێنێت."

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا سەرۆک ترامپ هێشتا دەتوانێت لە کۆبوونەوەکە بکشێتەوە، مایک پێنس وتی " بەڵێ هیچ گومانێک لەوەدا نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG