Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە چین دەکات ڕێز لە یاساکانی هۆنگ کۆنگ بگرێت


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس داوای لە چین کرد ڕێز لە یاساکانی هۆنگ کۆنگ بگرێت و دووبارەت جەختی لە ئاگادارییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کردەوە سەبارەت بەوەی قورس دەبێت بۆ ئەمەریکا ڕێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ چیندا واژۆ بکات ئەگەر خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ ببنە هۆی توندوتیژی.

پێنس وتی " بۆ ئەوەی ئەمەریکا بتوانێت ڕێکەوتنێک لەگەڵ چیندا واژۆ بکات پێویستە لەسەر پەکین پابەند بێت بە بەرپرسیارێتییەکانیەوە کە لە ساڵی 1984 دا واژۆی کردووە و تیایدا هاتووە دەبێت ڕێز لە پارێزراوی یاساکانی هۆنگ کۆنگ بگیردرێت."

وتیشی " بەڕێوبەرایەتییەکەمانیش دووبارە داوا لە چین و خۆپیشاندەران دەکاتەوە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن."

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا دەیەوێت پێش ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چیندا واژۆ بکات، چین بتوانێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ.

وتی " دەمەوێت ببینم بەشێوازێکی مرۆییانە چارەسەری قەیرانی هۆنگ کۆنگ دەکرێت. پێم وایە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بازرگانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG