Accessibility links

پیڵۆسی: پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و کارمەندەکان دەمامک ببەستن


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی ڕایگەیاند پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنەکە و کارمەندەکانی دەمامک ببەستن.

پیڵۆسی لە وتارێکدا وتی لەکاتی قسەکردندا بۆ ئەنجومەنەکە ڕێگە دەدرێت دەمامکەکە لاببرێت.

وتیشی " پێشبینی ئەوە دەکەین هەموو ئەندامان و کارمەندان پابەند بن بەم داواکارییەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕێزگرتنیان لە تەندروستی و سەلامەتی و بەرژەوەندیی ئەنجومەنەکە و ناوچەکانی دەوروبەری."

ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوە دێت ئەندامی کۆمارییەکان لوی گۆمەرت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەوەش وایکرد سێ ئەندامی دیکەی هاوڕێی خۆیان کەرەنتین بکەن. گۆمەرت بەستنی دەمامکی بە توندی ڕەت دەکردەوە.

پێلۆسی ئەوەشی خستەڕوو دەمامک لە شوێنەکانی هاتنە ژوورەوە بۆ ئەنجومەنەکە دادەندرێت تاوەکو ئەوانەی بیریان چووە لەو شوێنانە دەستیان بکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG