Accessibility links

لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا لە سینا 8 سەربازی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی گیانیان لەدەستدا


هێزەکانی پاراستنی ئاشتی و چاودێران ئاماژەیان بەوەدا فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر کە کۆمەڵێک سەربازی گواستۆتەوە لە نزیک شەرم شێخ لە شاری سینای میسڕ کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەشت سەربازی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە.

هێزەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی شەش ئەمەریکی و فەڕەنسیەک و چیکیەک گیانیان لەدەستداوە و هەموویان سەرباز بوون. ڕوونیشی کردەوە سەربازێکی ئەمەریکی ڕزگاری بووە و ڕەوانەی دامەزراوەیەکی تەندروستی کراوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئیسڕائیل.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکەوە کە نەیویست ناوی خۆی و وڵاتەکەی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی وت کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی لەکارکەوتنەوە بووە.

وەزارەتی بەرگری چیک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەوە کردەوە یەکێک لە سەربازەکانی سوپای چیک لەنێو ئەوانەدا بوون کە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە لەکارکەوتنێک بووە.

لەلای خۆشیەوە هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کریستۆفەر میڵەر گیان لەدەستدانی شەش ئەمەریکییەکەی پشتڕاست کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG